بریاری بە پارێزگاکردنی تەلەعفەر و دووزخورماتوو نایاساییە

به‌غدا - KDP.info/ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات بڕیاری نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی گۆڕینی چه‌ند قه‌زاو شارۆچکە‌یه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ بوونیان بە پارێزگا بریارێکی نا ده‌ستوریه و پێچه‌وانه‌ی یاساکانی عێراقیشە. ئوسامه نوجێفی سەرکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی راگەیاند : ئه‌و بڕیاره‌ی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دەچێتە چوارچێوەی نایاسایی و رێک پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌و به‌هیچ جۆرێك جێبه‌جێناكرێن رێگری لەوچۆرە بریارە دەکەین . شه‌فه‌ق نیوز بڵاویکردەوە کە سەرۆکی پەرلەمان رایگەندووە: مه‌به‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌و بڕیارانه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێری و دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی عێراقه له‌سه‌ر بنه‌مای دینی و نه‌ژادی و تایفیه، ئەگەر ئەو بریارە بچێتە بواری جێبەجیکردنەوە فیتنەی لێدەکەوێتەوە. دوای ئەوەی نوری مالێکی بریاری بە پرێزگاکردنی شاری هەڵبجەی دا دوای چەند هەفتەیەک بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و، دوزخورماتووی سه‌ر به دیاله ده‌ركرد، كه به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایی دانیشتوان‌و لایه‌نه‌سیاسه‌كان‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی ئه‌و ناوچانه‌ی لێكه‌وته‌وه.




