ته‌رمی ئه‌و 2هاووڵاتییه دۆزرانه‌وه كه ماوه‌ی 9 ڕۆژ بوو ون ببوو

شەمزینان - KDP.info/ ته‌رمی ئه‌و 2هاووڵاتییه‌ش دۆزرانه‌وه كه ماوه‌ی 9 ڕۆژ بوو له ناوچه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر به هه‌كاری له باكووری كوردستان، له‌گه‌ڵ 2 كه‌سی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، کەوتبوونە ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌گیانیان لەدەست دابوو. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 31ی مانگی ڕابردوو، 4 هاووڵاتیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به مه‌به‌ستی سه‌ردان چووبوونه توركیا و له گوندی ته‌كه‌لی ناوچه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر به هه‌كاری، بەهۆی بارینی بەفرێکی بەخوڕ و دارمانی بەفرەوە گیریان خواردبوو دواتریش گیانیان لەدەستدا، دوای گەرانێکی زۆر تەرمەکانیان لەژێر بەفرەوە بزربوون. پێشتریش هەوڵێکی زۆر درا پاشان ته‌رمی دوو له‌و هاووڵاتییانه دۆزرانه‌وه و دوێنێش پاش 9 رۆژ له‌گه‌ڕان به‌دوایاندا، ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزرانه‌وه.




