بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی خۆالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا زۆر خەمبار بووین. خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی دیاری ئایینی و كۆمەڵایەتی كوردستان بووە و یەكێك بووە لەو كەسایەتییە ئایینپەروەرانەی بەگژ زوڵم و نادادپەروەریدا چووەتەوە و ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی تەرخان كردبوو.
لەدەستدانی ئەم مامۆستا بەرزە كەلێنێكی گەورەیە و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای گەورە داواكارم بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
10ـی 2ـی 2014




