٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزاەرتی کارەبا: نەدانی مووچە کێشەی ھەموو وەزاره‌تەکانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: کێشەی نەدانی مووچە تەنیا رووبەرووی ئەوان نەبۆتەوە، بەڵکو کێشەی ھەموو وەزارەتەکانە.

دیار تاھیر بابان وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئێمە لە گەڵ ئەوەداین مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، بەڵام ئەمە تەنیا کێشەی وەزارەتی کارەبا نییە، بەڵکو ئەو کێشەیە لە ھەموو وەزارەتەکان ھەیە و لەدەستەڵاتی ئێمەدا نییە.

دیار تاھیر بابان گوتیشی: تائێسته‌ دیار نییە کەی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتەکەیان دەدرێت و ھیچ کاتێکیشی بۆ دیارنەکراوە.

لەلای خۆشیەوە دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لەم ھەفتەیە مووچەی وەزاره‌تی ئەوقاف دابەشدەکرێت و دیار نییە کەی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەھۆی نەدانی مووچەی مانگی رابردوو کارمەندانی بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار