٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرەج حەیدەری: بەهۆی پێك نەهاتنی كۆمسیۆنی نوێ، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە دۆخێكی خراپدایە

سەرچاوە: AK News

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: كۆمسیۆنی ئێستا لە دۆخێكی خراپدایە بەهۆی پێك نەهاتنی كۆمسیۆنی نوێ و نێزیكبوونەوەی كۆتاهاتنی ماوەی كاری كۆمسیۆنی ئێستە كە پەرلەمان بۆی دیاری كردبوو.

فەرەج حەیدەری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق راگەیاند: ئێستا كۆمسیۆنەكە لە دۆخێكی خراپدایە، چونكە هەر درێژكردنەوەیەك كاری كۆمسیۆنەكە دەشێوێنێ و پێمان وایە ئەو توانایە لە ئارادا نییە بۆ پێكهێنانی كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەكان.

گوتیشیی: فایلی دابەشكردنی كورسییەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیۆن لە لێژنەی تایبەتمەندەوە درایە دەست سەرانی بارستە سیاسییەكان و هەیە داوا دەكا ژمارەی كورسییەكان بكرێتە 15 و هەشە ئەو بیرۆكە رەت دەكاتەوە و تا ئێستا بڕیارێك لەو بارەوە نییە.

روونیشی كردەوە، درێژكردنەوەی ماوەی كاری كۆمسیۆن بۆ 2 تا 3 مانگی تر كارەكانی دەشێوێنێ، چونكە وادەی دیاریكراو و خشتەی كار بۆ هەڵبژاردنەكان هەن و نازانرێ ئاخۆ ئەو كۆمسیۆنەی ئێستە دەمێنێ یان كارەكانی بە كۆمسیۆنی نوێ دەسپێرێ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار