لەدابینکردنی پێداویستی ئاوارەکانی نێو هەرێمی کوردستان بەغدا هاریکار نییە

بەغدا - KDP.info/ جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای له‌حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانی پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان بكەن و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار درێژبكه‌ن كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیربوونە، له به‌یاننامه‌یه‌كدا عارف ته‌یفور ئەوە دەخاتەروو: کە زیاتر له 200 هه‌زار ئاواره‌ی سوریا ئیستە له‌چه‌ند كامپێكی هه‌رێمی كوردستاندا ژیان بەسەر دەبەن و حکوومەتی هەرێمی کورستان لە توانای دانییە ئاوارەی دیکە وەربگرێ و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین بکات . به‌هۆی ناجێگیریی هێرشه چه‌كدارییه‌كان له‌پارێزگای ئهنبارش، ژماره‌یه‌كی زۆری دیکەی هاوڵاتیانی پارێزگای ئەنبار بۆ پاراستنی گیانیان ڕِوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه كه له‌م وه‌رزه سارده‌ی زستاندا له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. بۆیە پێویستە حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاریکاری بەپەلە بگەیننە هەرێمی کوردستان. ئەو بەرپرسیارەتییە هەڵگرن، جێگای باسە بە پێی ئامارێکی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عێراقی کە له 30ی مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2014 دا بڵاویکردەوە، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵاتوون گه‌یشتۆته زیاتر له 46 هه‌زار خێزان.




