زێدەکردنی مووچە خانەنشینی لە دەسەڵاتی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانە

هەولێر - KDP.info/ بۆ جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌سه‌ندكراوی خانه‌نشینی عیراق کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند کرا، سەبارەی بە هەرێمی کوردستان ئەم یاسایە بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جێهێڵدراوە. سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە KDP.infoی راگه‌یاند: تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بریاریكی لەبارەی یاسای خانه‌نشینی په‌سه‌ندكراوی عیراق نییه. هەموو ئەوقسانەش دوورن لەڕاستی کە باس لە جێبەجینەکردنی ئه‌و یاسایه له هه‌رێمی کوردستان دەکات، چوونکە بریارەکە بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جێهێڵدراوە.شایەنی باسە : هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یاسای خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد و به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ش هیچ فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشین موچه‌ی مانگانه‌كه‌ی له 450 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت. خانەنشیانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەن.




