برێت ماكگرێك: داعش كوردی كردووەتە ئامانج

واشنتۆن - KDP.info/ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا رایگەیاند كە گروپی تیرۆریستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە ناسراوە بە داعش كورد دەكاتە ئامانج.
لەوبارەیەوە برێت ماكگرێك جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و ئێراق لەبەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی وتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی داعش لە عێراق ژمارەیەكی زۆری چەكداری و ئەجێندای روونی هەیە.
هەروەها رایگەیاند كە چەكدارانی ئەو گروپە تیرۆریستییە لە ئاستێكی باشدا مەشق دراون و لە عێراقیش بە ئامانجی نانەوەی كێشەی مەزهەبی كورد و شیعە دەكاتە ئامانجی خۆی.
هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و ئێراق رەخنەشی لە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرت و لە كەسێكی دوو روو ناویبرد و گوتی یاری بە كارتی تائیفی دەكات .




