٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی میسر توندتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

میسر - KDP.info/ كێبڕكێ سیاسییەكان لەسەر پۆستی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی میسر لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە توندتر و دژوارتر دەبێت، كە بڕیارە لە مانگی ئاداری داهاتوو ساز بكرێت.

 سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە عەدلی مەنسور، سەرۆكی كاتیی میسر لەچەند رۆژی داهاتوو یاسای رێكخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتو‌وی ئەو ولاتە دەخاتە واری جێبەجێكردنەوە .

هەروەها بە پێی سەرچاوەكان عەبدولفەتاح سیسی بەفەرمی كاندیدكردنی خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر رادەگەیەنێت كە عەبدولمونعیم فەتوح، سەركردەی پێشووی ئیخوانەكانی لە حزبی ئەلقەوییە كێبڕكێی دەكات بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری میسر.

پێشتریش حوسنی موبارەك سەرۆكی لەكارلادراوی پێشووی میسر رایگەیاند كە سیسی شیاوترین كەسە بۆ سەرۆك كۆماری میسر و دەتوانێت هاوكێشە سیاسییەكانی بگۆڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار