٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەیموونەكانی مەكاكی كلك كورت دە ئەوەندەی مرۆڤێك دەتوانن كار بكەن

سەرچاوە: KDP.info

تایلەند - KDP.info/ گوێزی هیندی كە سەرچاوەیەكی داهاتی خەڵكی تایلاندە كە یەكێكە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی باشوری ئاسیا، تام و سوودەكانی زۆرە، بەڵام كۆكردنەوەیان زۆر زەحمەتە.

بەپێی هەواڵێكی (AA) خاوەنی بەخچەكانی گوێزی هیندی لە تایلاند بە بەرزایی بیست مەتر دەچنە سەر دارەكان تا بەرهەمەكانیان لێدەكەنەوە، بەڵام هەندێكی دیكە هەن بۆ كۆكردنەوەی گوێزە هیندییەكان شێوازی جیاواز بەكار دێنن.

مەیمونی مەكاك كە جۆرەێكی مەیموونە لە رۆژهەڵاتی باشوری ئاسیا دەژی و كێشیان لەنێوان حەوت تاوەكو دە كیلۆیە و كلكیان كورتە، لەلایەن تایلاندییەكانەوە لە كاتی كۆرپەیی لەسەر كۆكردنەوەی گوێزی هندی پەروەردە دەكرێن.مەیموونەكانی مەكاك لە كاتی پەروەردەدا هەندێ جار تووشی توندوتیژش دێن كاتی گەورە دەبن بە فەرمانەكانی خاوەنیان دەبنە وەستا و كرێكاری كۆكردنەوەی گوێزە هیندییەكان.

پاداشتی كارەكانیانیش رۆژانە چەند مۆزێك یاخود مانگۆیەكە. مەیموونەكانی مەكاكی كلك كورت دەجار زیاتری مرۆڤێك دەتوانن كار بكەن و رۆژانە حەوت سەد تاوەكو هەزار دانە گوێزی هیندی كۆ دەكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار