جێگری سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا تیرۆر كرا

ترابلوس-KDP.info/ بە پێی لێدوانێكی چاپەمەنی كاربەدەستانی ئەمنی لیبیا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا عەبدولعەزیز هوسادی لە میانی سەردانی بۆ شاری دەرنە رووبەرووی هێرشێكی چەكداری بووەتەوە.
عەبدولعەزیز هوسادی لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لە ناوەڕاستی شارادا چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لێ كردووە، بە هۆی بەركەوتنی چەند گوللەیەك هوسادی گیانی لەدەست داوە و هێرشكارەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوونە.
عەبدولعەزیز هوسادی دوای شۆڕشی خەڵكی لیبیا چەندین جار رووبەرووی هێرش ببووەوە، تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی نەگرتووە ئەستۆ.
لیبیا دوای شۆڕشی 17ی شوباتی 2011 و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی 42 ساڵەی قەزافی، رووبەرووی كێشەی ئەمنی زۆر بووەتەوە.




