٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاكە چارەسەری ناكۆكییە نەوتییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەركردنی یاسای نەوت و غازە بە تەوافوق

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان رایدەگەێنێت: حكوومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكانی لە هەرێم كار دەكەن، گرینگی بەو سكاڵایە نادەن كە ژمارەیەك پەرلەمانتارانی كوتلەی دەوڵەت یاسا بەنیازن بەهۆی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە بۆ توركیا بەرزی بكەنەوە، هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات كە تاكە چارەسەری ناكۆكییە نەوتییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەركردنی یاسای نەوت و غازە بە تەوافوق لە نێوان هەموو لایەنەكانەوە.

موئەیەد تەیب بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: فایلی نەوت و غاز لە نێوان هەولێر و بەغدا هەڵپەسێردراوە و جێی ناكۆكییە لە نێوانیاندا و ئاماژەی كرد، چارەسەری ئەو فایلە خۆی لە دەركردنی یاسای نەوت و غاز بە تەوافوق لە نێوان هەموو لایەنەكان بەپێی رێككەوتننی هەولێر دەبینێتەوە.

ئەوەشی خستۆتە روو كە پێشكێشكردنی سكاڵا و هەڕەشەكردن لە كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان چارەسەری كێشەكە نییە و پێویستە یاسای نەوت و غاز بە تەوافوق دەربچێ.

هەروەها دەلێت: هەرێم لە رێگەی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكانەوە دەستووری پێشێل نەكردووە و یاسا رێگەی پێ داوە بۆ هەناردنی نەوت.

روونیشی دەكاتەوە كە سكاڵاكردن هیچ بەهایەكی یاسایی نییە هێندەی پرسێكی سیاسییە و وەك كارتێكی پاڵەپەستۆ و زۆریكردن بەكار دەهێنرێ.

ناوبراو هەروەها دەلێت: ناكرێت یاسای نەوت و غاز بەخواستی حكوومەتی بەغدا و حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە دەربچێ، چونكە ئەوە قبووڵ ناكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار