خوێندنی توركمانی له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی قوتابخانه‌كانی خوێندنی توركمانی له شاری هه‌ولێر ده‌بێته‌وه، ئه‌مڕۆ 8/2/2014 به ئاماده‌بوونی فخرالدین بهاء ا‌لدین ڕاوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده وهه‌ریه‌كه له ئایدن معروف و ماجد بازرگان و جود‌ت نجار و محمد سعدالدین په‌رله‌مانتارانی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی خوێندنی توركمانی له هوتیل چوار چرا ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا په‌رله‌مانتاران دوای به‌خێرهێنان، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌و سه‌ردانی ئه‌وان بۆ لای وه‌زیری په‌روه‌رده به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له ڕه‌وشی خوێندنی توركمانی خسته‌ڕوو، ئینجا به‌شێك له په‌روه‌رده‌كار و به‌رێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان ئاریشه‌و گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌منتاران و ڕاوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا فخرالدین له وه‌ڵامی ئه‌و داواكاری و كێشه‌و گرفته‌كانی ئاراسته‌ی كرا ، گوتی له‌باره‌ی كێشه‌ی مامۆستایانی پسپۆر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مه‌ی به هه‌ند وه‌رگرت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای دامه‌زراندنی مامۆستایانی زانستی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رج به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانیش ئاشكرای كرد كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی داوه قوتابیانی قوتابخانه توركمانیه‌كان وه‌ك قوتابیانی دووره ده‌ستی ده‌ووربه‌ری شار و شارۆچكه‌كان بۆ ساڵی داهاتوو كرێی گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌رف بكرێت.




