ئەمساڵیش %20 رێژەی حاجیانی هەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە

هەولێر – تایبەت بە KDP .info /بەهۆی نۆژەنكردنەوەو كاركردنی لە پرۆژەی فراوانكردنی حەرەمی كەعبەی پیرۆز ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو لە %20 رێژەی بەشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ سەفەری حەج لە وڵاتی سعودیا كەم دەكرێتەوە ئەمەش بەپێی بڕیارێكی حكومەتی سعودیا هەموو وڵاتێك دەگرێتەوە.
مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆkdp.infoگوتی: ساڵی رابردوو بەهۆی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەو فراوانكردنی كەعبەی پیرۆز حكومەتی سعودیا بڕیاری كەمكردنەوەی لە %20 ی حاجیانی سەرجەم وڵاتەكانیدا ئەمساڵیش بەهەمان هۆكار ئەو كەمكردنەوەیە بەهەمان رێژە بەردەوامی دەبێت بۆ سەرجەم وڵاتان و لەنێویشیاندا هاووڵاتیان و حاجیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە ئەمەش دوای سەردانی شاندی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان هات بۆ وڵاتی سعودیا كە لەمیانەدا بەرپرسانی وڵاتی سعودیا ئەو زانیاریەیان بە شاندەكە گەیاندبوو.
نەقشبەندی گوتیشی: ئەمساڵیش 930 كەس لە رێژەو بەشی حاجیانی هەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە بەڵام ئەو هاووڵاتیانەی ساڵی رابردوو بەهەمان هۆكار دەرهێنران ئەمساڵ بەدڵنیاییەوە سەفەر دەكەن بەڵام تاوەكو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە رووی ژمارەوە دیاری نەكراوە.




