٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە 2013 سێ هێندەی 2012 مۆڵەتی دروستكردنی خانوو بەهاووڵاتیان دراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /بەهۆی پێشكەوتن و باشتربوونی رەوشی ئابووری هاووڵاتیان لەماوەی ساڵی 2013 دا سێ هێندەی ساڵی 2012 داواكاری بۆ دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشكەش بە شارەوانیەكانی سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كراوە.

عەلی رەشید سەرۆكی شارەوانی هەولێر بۆ( kdp.info) گوتی: رۆژە بەرۆژ داواكاری هاووڵاتیان بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی دروستاكردنی خانووی نیشتەجێبوون لە زیادبووندایە بەهەمان شێوە بۆ دروستكردنی باڵەخانەی بازرگانیش لەماوەی ساڵی 2013 دا زیاتر لە 6000 مۆڵەتی دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانمان داوە ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 سێ هێندە زیادی كردووە چونكە لەو ساڵەدا تەنها 2250 مۆڵەتمان دابوو و بۆ ئەمساڵ ئەگەری ئەوە هەیە بگاتە 10000 مۆڵەتی نیشتەجێبوون ئەمەش نیشانەی باشتر بوونی رەوشی ئابووری هاووڵاتیان و گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزاریە سەرەكیەكانە بۆ ئەو گەڕەكانەی تازەن .

گوتیشی: جگە لە زیادبوونی داواكاری بۆ دروستكردنی خانوو زیادبوونی داواكاری بۆ مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی لەزیادبوونە بەجۆرێك كە لە ساڵی 2013 زیاتر لە 1600 مۆڵەتی بازرگانی لەلایەن شارەوانیەوە دراوە كە لەساڵی 2012 تەنها 250 مۆڵەت وەرگیراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار