٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ نووری هانەسوورەیی كەسایەتیی ناوداری دەڤەری هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێزم كاك محەممەد ڕەئووف سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی شێخ نووری هانەسوورەیی مامی بەڕێزتان و كەسایەتیی ناوداری هانەسوورە و دەڤەری هەڵەبجە خەمبار بووین. سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای گەورە داواكارم مامی ڕەحمەتیتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
8ـی 2ـی 2014

هەواڵی پەیوەندیدار