لیژنەی مافی مرۆڤ تایبەت بە منداڵان: ڤاتیكان رێگە بۆ دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان خۆشدەكات

نیویۆرك - KDP.info/ لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە مافی منداڵان، رایگەیاندوە ڤاتیكان سیاسەتێكی بەرهەمهێناوە كەرێگەی بە قەشەكان داوە دەستدرێژی سێكسی بكەنە سەر دەیان هەزار منداڵ لە جیهاندا،لەماوەی سەدەی رابردوودا.
كیرستن ساندبێرگ، بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری منداڵان بەسەرچاوەكانی هەواڵی راگەیاندوە داوامان لەكورسی پیرۆز لە ڤاتیكان كردوە دۆسیە بۆ هەموو ئەو قەشەو پیاوە ئایینیە مەسیحیانە بكاتەوە كە تاوانەكانیان ئاشكرا بووە ئەمە لەكاتێكدا پێشتر لیژنەكە چەند جارێك رەخنەی لە كورسی پیرۆز گرتووە لە شاردنەوە و كارنەكردن لەسەر ئەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە هاوڕەگەزبازییەوە هەیە لەنێوان قەشەكاندا، داواشی كردووە، یاساكانی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە منداڵان بكات و رای گشتی لەوە دڵنیا بكاتەوە كە چیدی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان روونەدات.
لیژنەكە باس لەو ئافرەتانەش دەكات كە وەك خوشكان لە كڵێساكاندا كاردەكەن و هیچ مافێكیان بۆ دابیننەكراوە، ترسی ئەوەش هەیە لەلایەن قەشەكانەوە بەكاربهێنرێن.
لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارێتی ڤاتیكان و باڵیۆزی ڤاتیكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو لیژنەیەی بەوە تۆمەتبار كردووە، كە دەیانەوێت یاسا نێودەوڵەتییەكان بپشكنن و بیرۆكەی دژە هاوڕەگەزبازی فراوانتر بكەن، لەكاتێكدا كێشەی لیژنەكە دەستدرێژیكردنە سەر منداڵانە نەك بیری هاوڕەگەزبازی.




