٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامانی كۆنگڕیسی ئەمەریكا داوا دەكەن ناوی كورد لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا - KDP.info/ سەرۆكی كۆمیتەی دەرەوەی كۆنگرێس و دیپلۆماتانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی لە هەڵوێستەكەی سەرۆك بارزانی دەكەن و داوایان وایە ناوی كورد لە لیستی رەشی ئەو وڵاتەبسڕنەوە

پاش ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادە نەبوو لەسەر داوای فەرمیی ئەمریكا بێتە واشینگتۆن، كوردستان تی ڤی هەوڵی دا لە رێگای لایەنە پێوەندیدارەكانی ئەم وڵاتەوە، هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر ئەم كێشەیە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ڕوون بكاتەوە.

لە سەرەتادا، كۆنگرێس و كۆشكی سپی ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێك بدەن، دواتر وەزارەتی دەرەوە داوایان كرد كە بۆ ڕوونبوونەوەی مەسەلەكە، پێوەندی بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بگیردرێ.

لەلایەن خۆیەوە ئێد رۆیس سەرۆكی كۆمیتەی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا گوتی

بە گوێرەی تێگەیشتنی من، بەهەڵە ناوی ئەم دوو حیزبە لەو لیستەدا داندراون. چوونكە بۆ دەیان ساڵە كە ئەمانە هۆكاری سەقامگیری، هێنی و ئاشتین لە نێوچەكەدا. ئەوەتا ئەلقاعیدەو تاقمەكانی سەر بەو رێكخراوە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تەنانەت پتر لەوێش گەشەیان سەندوە. هەنووكە پێویستە كە ئێمە لەگەڵ دۆستانمان لەو نێوچەدا پێداچوونەوەیەك بەو بڕیارە ناڕەوایە بكەین، چوونكە بونیان لەم لیستانەدا پێوەندیەكانمان خراپتر دەكات لەگەڵ كوردەكان. لەبەر ئەوە، ئایا بەرێوەبرایەتی پشتیوانی لە بڕیارێكی یاسایی دەكات كە ناوی كوردەكان لەم لیستەدا بسڕدێتەوە...

هەروەها برێت مەكگێورك جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و ئێراق رایگەیاند پارتی و یەكیەتیی لە نزیكترین دۆسەتەكانی ئێمەن لە هەرێمەكەدا و بە دەیان ساڵیشە هەر وایە. بە بۆچوونی ئێمە ئەم بڕیارە حەتمیە. باویرمان وایە دەبێت لە زووترین كات دا، ناویان لەو لیستەدا بسڕدرێتەوە. ئێوە باش دەزانن كە بۆ وەها بڕیارێك تێپەر كردنی پرۆسەیەكی یاسایی پێویستە. ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی هیچمان لە دەست نایەت. بەڵام سەد لە سەد پشتیوانی لە چارەسەر كردنی ئەم گرفتە دەكەین و هەروها بە پەرۆشین لەگەڵ جەنابتان و كۆمیتەكانی كۆنگرێس بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ چارەسەر كردنی گرفتی كوردەكان پێكەوە هاوكاری بكەین..

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار