ئێران : 3 کەس لە چاوەڕوانی خۆراک گیانیان لەدستدا

تاران- KDP.info/ دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی ئێران لە پێدانی خوراک بە خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژار لە وڵاتەکەی دەرنجامی پێچەوانەی لێکەوتەوە و هەزاران کەس لە شارەکانی ئێران و لە بەردەم کۆگاکانی خوراکی میری لە ژێر باران و بەفر لە ریزی وەرگرتنی ئەو خۆراکانە وەستاون. بەهۆیەوەش سێ کەس گیانیان لەدەستدا . ماڵپەری پەیڤاندی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە: کە حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتەیەکی دا داوای لێبوردنی لە خەڵکی ئێران کردووە بەتایبەت کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە ریزەکانی وەرگرتنی خۆراکەوە بەهۆی سەرماوسۆلەوە گیانیان لەدەستدابوو. لە وباریەوە روحانی رایگەیاندووە: داوای لێبووردن لە هاووڵاتیان دەکەم . چوونکە خەڵکی ئێران لە بەرامبەر وەرگرتنی هاوکاری خۆراکی رووبەرووی ئازار بوونەتەوە و ئەوە بۆ ئێمە جێگای داخ بووە .هاوکات لایەنەکانی تووندڕەو لە کۆماری ئێسلامی ئێران رەخنەیان لە حەسەن روحانی گرت، بەهۆی ئەو بریارەوە کە پێیان وایە کۆبوونەوەی هەزارن کەسی کەمدەرامەتی ئێران بۆ وەرگرتنی برێک خۆراک وێنەی ئێرانی لە دەرەوە ناشرینکردووە و داوایان لە حەسەن روحانی کرد بە بریارەکەی بچێتەوە .




