٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیۆن داوا لە سەرۆکی تورکیا دەکات پابەندی دەستوور بێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە -  KDP.info/  سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوا لە عەبدوڵ گول سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات مافی ڤیتۆ لە دژی بریاری چاودێرکردنی هێڵەکانی ئێتەرنێت بەکار بهێنێت ، کە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو  پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی لەسەر نیشاندا. کەمال لکلیچدار ئۆغلو سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا داوای لە سەرۆکی تورکیا کرد پابەندی دەستووری تورکیا و دژی ئەو بریارە بوەستێتەوە کە ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا پێشێڵ دکات، کلێچدار ئۆغلۆ دەشڵیت:سەرۆکی تورکیا سوێندی خواردووە لەوەی دەستووری تورکیا بپارێزێت . بۆیە پێویست دەکات ئەو کارە بکات کە گرنگە بە پێچەوانەوە بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆی .   لە کۆتاییدا کلیجدار ئۆغلۆ گووتشی: تورکیا پێویستی بە بەرفراوانی راگەیاندن هەیە، بۆ ئەوەی گەندەڵکارییەکانی ئێستا ئاشکرا بکرێن . نەوەک دروست کردنی سانسۆر لەسەری، لای خۆشیەوە پەرلەمنتاری بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە دۆغان هەنەری راگەیاند: دانانی چاودێری بە سەر ئینتەر نێت جێگای گاڵتەکردنە پێویستە عەبدوڵا گول بریارەکەی پەرلەمان ڤیتۆ بکات و هەڵیوەشێنێتەوە . شایەنی باسە حکوومەتی تورکیا پرۆژەیاسایەکی لەبارەی چاودێرێکردنی ئێنتەرنێتەوە دا بە پەرلەمانی تورکیا و رۆژی 6ی ئەم مانگە پەرلەمانی تورکیا پەسەندی کرد .

هەواڵی پەیوەندیدار