ماهیری برای به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ره‌مه‌رگدایه

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، هه‌واڵی به سه‌ختی برینداربوونی ماهیرـی برای به‌شار ئه‌سه‌دـیان بڵاو كرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له 18ی ئه‌م مانگه‌دا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نێو باره‌گای ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی سووریادا 4 له سه‌ره‌كیترین كۆڵه‌كانی ڕژێمه‌كه‌یی له‌ده‌ستدا، له ئێستادا ده‌نگۆی برینداربوون و شپرزی باری ته‌ندروستی ماهیرـی برای به‌شار ئه‌سه‌د بڵاو بووه‌ته‌وه..
كه‌ناڵی المستقبل بڵاوی كرده‌وه كه ماهیر دوێنێ له پێكدادنه‌كانی دیمه‌شقدا زۆر به‌سه‌ختی بریندار بووه و خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی چڕه‌وه.ـ.
هه‌روه‌ك كه‌ناڵیفرانس24 یش ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بریندارییه‌كه‌ی ماهیر مه‌ترسیداره و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ماهیر له سه‌ره‌مه‌رگدایه، به‌ڵام ڕژێمی به‌عس هه‌واڵه‌كه ده‌شارێته‌وه.
ماهیر به‌رپرسی فیرقه‌ی 4 ی سووپای سووریایه كه تۆكمه‌ترین فیرقه‌یه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كانی گه‌لانی سووریایه.




