یەکێتی مامۆستایانی کوردستان نارازیە رۆژی یەک شەممە کراوەتە پشوو

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەبەیاننامەیەکیدا نارەزایەتی خۆی لەبارەی پشووەکەی رۆژی یەک شەممەداھاتوو دەربری وپێی وایە ئەمە زەرەر بەپرۆسەی پەروەردە دەگەینێ.
ھەر لەبەیاننامەکەدا کە کۆپیەکەی بۆ kdp.infoنێردراوە وئەوەشیان خستووتە روو،لەبەرامبەر ئەوەی رۆژی یەکشەممە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران کراوەتە پشوو بۆدابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی،ئێمە وەکو سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان نارازین وپێمان وایە ئەمە زەرەر بەپرۆسەی خوێندن دەگەینێ.
ھەر لەبەیاننامەکدا ھاتووە، پێویستە بۆ دیاریکردنی پشوو پرس بە وەزاەرتی پەروەردە ووەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت، چونکە کاریگەری دەبێت بەسەر بەرێوچوونی دوام کە راستەوخۆ پەیوەندیدارن بەبەرێوەچوونی پرۆسەیەک کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەوداھاتوو دەبێت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی پێویستی بەپشوو نیە، چونکە پرۆسەکە تا20نیسانی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
لەکۆتایی بەیاننامەکەداھاتووە،ئەو رۆژە کاریگەری لەسەر رۆژی شەممەش دەبێت، چونکە خەلکی ئێمە وا راھاتووە رۆژی دوامی نێوان دوو پشوو دوام ناکات.




