تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە دووزخورماتوو 40 قوربانی لێکەوتەوە

دووزخورماتوو- KDP.info/ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەكی عەسكەری قەزای خورماتو تەقییەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە 40 قوربانی لێکەوتۆتەوە ، ئازاد عەبدوڵا ئەفسەری پۆلیسی لە بنکەی پۆلیسی دووزخورماتوو بەKDP.infoی راگەیاند تهقینهوهكه لە کاژمێر 10.37 خولەک لهرێگهی ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراوهوه ئەنجامدراوە و گهڕهكی عهسكهری کورد نشینی له نزیك مزگهوتی وههاب کردۆتە ئامانج و بهپێی ئاماره سهرهتاییهكانیش، تا ئێستا چوار كهس كوژراون و پتر لە 35 کەسی دیکەش بریندارن هێزەکانی ئەمنیش شوێنی رووداوەکەیان کۆنترۆل کردووە، هاوکات نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی تەقینەوەکەوە داڕوخاوە و زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوتووە. لەلایەکی دیکەوە دوێنێ هەر لە دووزخورماتوو بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیکی دیکەی بۆمبرێژکراو 18 کەس بریندار بوون . ماوەیەکە کردارە توندو تیژییەکان لەدووزخورماتوو رووی لە زیدەبوون کردووە .




