٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

70% دیموكراتییەكان پاڵپشتی كاندیدكردنی هیلاری كلینتۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتوو دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا - KDP.info/ بە گوێرەی ئەنجامی راپرسیەك كە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە بارەی پاڵپشتی جەماوەری بۆ كاندیدكردنی هیلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەو وڵاتە ئەنجامی داوە، 75% دیموكراتییەكان پاڵپشتی و پشتیوانی هیلاری دەكەن كە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەمەریكا كاندید بكات كە بڕیارە لە 2016 بەڕێوە بچێت .

هەر بە پێی راپرسییەكە لە نێو كاندیدانی دیموكراتییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەمەریكا هیلاری كلینتۆن یەكێكە لەو كاندیدكراوانە كە دیموكراتییەكان بۆ هەڵبژاردنەكە كاندیدی دەكەن. بەڵام 15% بەشداربووانی راپرسییەكە رایانگەیاندووە، كە پاڵپشتی لە كەسێكی كاندیدكراوی دیموكراتی دەكەن كە زیاتر پارێزگار بێت و سەدا دەی بەشداربووی راپرسییەكەش پاڵپشتی لە كاندیدكراوێكی دیموكراتی دەكەن كە زیاتر ئازادتر و سەربەخۆ تر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار