٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆنگرێس: مالیكی بە كارتی مەزهەبی یاری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا - KDP.info/ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا نوری مالیكی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پەراوێزخستنی پێكهاتەی سوننە و هۆزەكانی ئەنبار.

لە بەردەم لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی وڵاتەكەی بێرت ماكریك جێگری سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند نوری مالیكی بە كارتی مەزهەبی یاری بە سیاسەتی عێراق دەكات و خەمساردە لەوەی هێزی هۆز و عەشیرەتەكان بخاتە ریزی هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراقەوە.

بەگووتەی ئەو كۆنگرێسمانەی ئەمریكا، عیراق كاری تەواوی نەكردووە بۆ رێگرتن لە رەوانەكردنی چەكی ئێران لە خاكەكەیەوە بۆ حزبوڵا و رژێمی سوریا و جەختی كردووەتەوە كە بەغدا تەواو ملكەچی ئەجیندای ئێرانە.

هەر لەبەردەم لیژنەكەیدا بێرت ماكریك باسی لە خراپبوونی رەوشی ئەمنیی عێراق كرد و نیگەرانیی دەربڕی لە زیادبوونی كردەوەی خۆكوژی كە بە گووتەی ماكریك ژمارەی كردەوە توندو و تیژی هەفتانە گەیشتووەتە سیی بۆ چل كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار