٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران .. 17 بەندکراوی دیکە کە دوو کەسیان کوردن لە سێدارە دران

سەرچاوە: KDP.info

بەندەر عەباس  -  KDP.info/ ئاژانسی ئێرنای ئێران بڵاویکردەوە کە  لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 17 بەندکراو لە بەندیخانەکانی چابەهار و بەندەرعەباس لە سێدارە دران و بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 80 کەس لە سێدارە دراون. بەپێ هەواڵەکە 15بەندکراو بەشێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری چابەهار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچێستان لە سێدارە دراون. وەک کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، بڵآویانکردۆتەوە یەکێک لەو کەسانە ناوی خوسرەو براهوی بووە و دووکەسی دیکەشیان برا بوونە ، ناسنامەى 13 کەسی دیکە ئاشکرا نەبووە وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە،  بەشێک لەو بەندکراوانە بە تاوانی دانانی بۆمب لە رێورەسمی تاسوعای شاری چابەهار کە تایبەتە بە شیعەکان لە سێدارە دراون. لە لایەکی دیکەوە دوێنی پێنجشەممە دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بەندەرعەباس لە سێدارە دراون کە یەکێکیان کورد بووە. شووناوی ئەو دووکەسە پەرویز ئاشنا خەڵکی بەندەرعەباس و فەرهاد سولتانی خەڵکی کرماشان بووە  بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست لە سێدارە دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار