٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەگەر هەیە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دوابخرێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا  -  KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مۆڵەتی 10 رۆژی بەحكوومەتی عێراق داوە، ئەگەر بارودۆخی سنووری ئەنبار ئاسایی نەبێتەوە، ئەوا رەنگە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دوابخرێت. فارس سنجەری ئەندامی كوتلەی موتەحیدون لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سایتی ئەینە رایگەیاندووە، ئەو زانیاری لایە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مۆڵەتی 10 رۆژی بە حكوومەت داوە ، ئەگەر بێت و رەوشی سنووری پارێزگای ئەنبار ئاسایی نەبێتەوە، ئەوا ئەگەری دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دێتە ئاراوە، چونكە ناكرێت پرۆسەكە لەپارێزگایەك ئەنجام نەدرێت. سنجەری ئەوەشی راگەیاندووە، ئێستە50  هەزار خێزان لەسنووری پارێزگای ئەنبار وەك پەنابەر ژیان بەسەر دەبەن و ئاوارە بوونەو لە ژیانێكی سەختدا دەژیەن. جێگەی باس كردنە نزیكەی شەش هەفتەیە رەوشی ئاسایشی سنووری پارێزگای ئەنبار ئاڵۆزی تێكەوتووەو گروپە چەكدارەكان دەستیان گرتبوو بەسەر هەردوو شاری رومای و فەلوجە، بەڵام چەند رۆژی رابردوو حكومەتی مالیكی رایگەیاند، شاری رومادیان كۆنترۆڵ كردووەو ئێستاش ئامادەسازی دەكەن بۆ دەستبەسەردا گرتنی شاری فەلوجە.

هەواڵی پەیوەندیدار