رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ دانانی پرۆگرامی خوێندنی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌یی ده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به فێركردن و خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئێستا كار له‌سه‌ر یه‌ك له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی ده‌كات ئه‌ویش دروستكردنی 3 كومه‌ڵگه‌ی پیشه‌ییه كه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك 33 پسپۆڕ و پێنچ هه‌زار قوتابی و خوێنكار له‌خۆده‌گرێت .
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ 6/2/2014 د.عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده به ئاماده‌بوونی نه‌هرۆ سه‌عید راوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی بیناسازی و یوسف عبدالله به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی پیشه‌یی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوی GIZئه‌ڵمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدا .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌م پرۆژه‌یه كرا كه رێكخراوی ناوبراو وه‌ك راوێژكار سه‌رپه‌رشتی دانانی پرۆگرام و دیاریكردنی ئامێر و هۆكاره‌كانی فێركردن و راهێنانی مامۆستایان و دیزاینی به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌كات .
وه‌زیری په‌روه‌رده خۆشحاڵی خۆی به هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌م و دروستكردنی كادیری مام ناوه‌ند ، له‌به‌رامبه‌ردا شانده‌كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ستافی خوێندنی پیشه‌یی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاویان كردووه بۆ دیراسه‌كردنی واقعی كشتوكاڵ له هه‌رێم ، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌ردانی 7 كێلگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاژه‌ڵی و رووه‌كیان له سنووری پاریزگای هه‌ولێركردووه كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
له كۆتاییشدا وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له رێكخراوی ناوبراوكرد بۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌دواداچوونانه‌یان تاكو بتوانن پرۆگرامێكی شیاو وتۆكمه به ژینگه‌ی كوردستان له بواری كشتوكاڵی ئاماده‌بكه‌ن .
جێی باسه ئێستا قۆناغی دووه‌می دیزاینی پرۆژه‌كه له هه‌رسێ پاریزگاكه‌ی هه‌رێم ته‌واوه بووه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی – ئیمارتی جێبه‌جێده‌كرێت .




