ھەولێکی تیرۆرستان بۆ دەست بەسەرداگرتنی گرتوخانەی بادۆش لە موسڵ شکستی ھێنا

موسڵ-تایبەت بەKDPp.info/ گروپێکی تیرۆرستی لەشاری موسڵ بە چەندین جۆرە چەک ھێرشیانکردە سەر گرتوخانەی بادۆش بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو گرتوخانەیە،بەڵام شکستیان ھێنا.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ بەkdp.infoراگەیاند:گروپێکی تیرۆرستی بە چەندین جۆرە چەک لەوانە ھاون ھێرشیان کردە سەر گرتوخانەی بادۆش، بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەوگرتوخانەیەدا بگرن وھەندێک ئەندامانیان لەوگرتوخانەیە بەند کراون ئازادیان بکەن،بەڵام ھێزە ئەمنیەکان روبەرویان بوونەوە،لەئاکامدا دوو تیرۆرست کوژارن وژمارەیەکی دیکەش برینداربوون وشکستیان بەھەوڵەکەیان ھێنا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:بەھۆی ئەو ھێرشەی بۆ سەرگرتوخانەی بادۆشکرا ھاتووچۆ قەدەغەکرا وھەر پێنج پردی سەرەکی موسڵ کە راست وچەپی ئەوشارە پێکەوە دەبەستێتە بەستران .
مەموزینی راشیگەیاند:ئەو تیرۆرستانە بەنیاز بوون ھەمان سیناریۆی ئەنبار دووبار بکەنەوە،بەڵام سەرکەوتوونەبوون.




