ئازاد كردنی گیراوانی دۆزی كەجەكە بەردەوامە

چەولیك-KDP.info/ لە چوارچێوەی هەڵمەتی پێداچوونەوەی دادگای باڵای توركیا بە كەیسی تۆمەتباران و گیراوانی دۆزی كەجەكەدا، تا ئێستا دادگای باڵای بڕیاری ئازاد كردنی چەند حكومدراوێكی ئەو دۆزەی دەركردووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی پێداچوونەوەی دادگای باڵای توركیا بۆ كەیسی تۆمەتباران و گیراواە حكومدراوەكانی دۆزی كەجەكەدا، رۆژی چوارشەممە دادگای باڵای توركیا بڕیاری بۆ ئازاد كردنی سەرۆكی پێشووی شارەوانی ناوچەی كانی رەشی چەولیك ( بینگۆڵ) فەرید چەلیك و دوو حكومدراوی دیكەی ئەو دۆزە دەركرد.
دوای ئەوەی كە دادگای بەرایی دیاربەكر سزای 8 ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بە سەر هەر یەك لە فەرید چەلیك سەرۆك شارەوانی پێشووی ناوچەی كانی رەشی سەر بە چەولیك فەرید چەلیك، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی كانی رەش ئەحمەد دەمیر باش و سەرۆكی كانی رەشی بەدەپە عەبدوڵڵا سۆلمازدا سەپاند، بۆ پێداچوونەوەی ئەو بڕیارە پارێزەرانی ئەو سێ كەسە دادگای باڵای توركیایان بەسەر كردەوە.
دواتر دادگای باڵای توركیا بڕیاری ئازاد كردنی ئەو سێ حكومدراوەی دەركرد و رایگەیاند هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لە بەردەستدا نییە كە ئەوسێ حكومدراوە ئەندامی كەجەكە بن.




