٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لایەنگرانی ئاكەپە هێرشیان كردە سەر لایەنگرانی بەدەپە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/ لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی پرۆپاگەندەی پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەو وڵاتە، شەڕ و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی ئەو پارتانەیش پەرەی سەندووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكە خەبەر بڵاویكردەوە كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، گروپێك لە لایەنگرانی ئاكەپە لە شاری دیاربەكر دەستیان بە بڵاوكردنەوە و هەڵواسینی پۆستەر و لافێتەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك شارەوانی دیاربەكری ئاكەپە غالێب ئەنساریئۆغڵو كرد. ئەو گروپە دوای چەند خۆلەیەك دەستیان بە گوتنەوەی درۆشمی جیاجیا لە دژی بەدەپەو لایەنگرانی بەدەپە كرد و هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك ئەندام و لایەنگری بەدەپە كە سەرقاڵی هەڵواسینی لافێتە و پۆستەر بوون.

بە هۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان ئەو دوو گروپەدا چەند كەسێك لە هەر دوولا بریندار بوون، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیویان بە پەلە رێگری لە پەرەسەندنی ئەو شەڕو پێكدادانە بگرن و بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن.

جێگای ئاماژە پێكردنە حەفتەی رابردوویش لە ناوچەی لیجەی دیاربەكر لەنێوان ئەندامانی بەدەپەو هوداپاردا شەڕ رووی دابوو و بە هۆیەوە زیاتر لە 15 كەس بریندار ببوون. 

هەواڵی پەیوەندیدار