نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆ بووه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى شوباتى 2014، شاندێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى، سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ـ ى له سلێمانى كرد و له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركره‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌وه، پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له كه‌شێكى برایانه‌دا به ڕێوه چوو، ڕه‌وشى ئێستاى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه حكوومه‌تێكى بنكه‌فراوانى خزمه‌تگوزارى كاریگه‌ر بێت و ببێته جێگه‌ى متمانه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ى گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه، به تێروته‌سه‌لى خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى نێوان هه‌ردوولا و داكۆكى له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یى و یه‌كڕیزیى و ته‌باییى ته‌واوى هێز و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.




