لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی دا گەنجانی کورد توانیان خەڵات بەدەستبهێنن

ئێران - KDP.info/ لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی دا ژمارەیەک لە گەنجانی کوردی کوردستانی ئێران توانیان خەڵاتی بەدەست بهێنن . 17منداڵ و مێرمنداڵی کورد لە کوردستانی ئێران خەڵاتی دیپلۆمی ئیفتیخاریی ١٥هەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی (نۆڤا زاگۆرا)ی 2013ی وڵاتی بولگاریایان پێ بەخشرا. ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویکردوە : کە ئەو منداڵ و مێرمنداڵە کوردانەی خەڵاتەکەیان پێبەخشرا، تەمەنیان لە نێوان 5هەتا 14ساڵیە و لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێرانەوە وەکو و پیرانشار، سەردەشت، خۆی، کەنگاوەر، مەهاباد، کرماشان، بانە، شنۆ و ئورمیە، بەشدارییان کردووە. لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی (نۆڤا زاگۆرا) 2658 بەرهەم لە 27وڵاتەوە بەشدار بوون کە 17منداڵی کوردی کوردستانی ئێران تێدا خەڵات کران.




