٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەم نزیکانە پێنج ھەزار ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست ونەقد بۆ مامۆستایان دابین دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد،بڕیارە پێنج ھەزار ئۆتۆمبێل بەشێوەی نەقد وقیست وبەنرخێکی گونجاو بۆ مامۆستایان دابین بکەن.

ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئێمە رێکەوتنێکمان لەگەڵ کۆمپانیایی جیھان ئیمزاکردوە کە بریکاری سەرەکی کۆمپانیایی تیۆتای یابانیە ،بۆدابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان ،چونکە ئەو کۆمپانیایە جۆری ئۆتۆمبێلەکانی زۆر تۆکمە وکوالێتی بەرزە کە بەپێی ئەو مەرجانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاریکردوە بۆ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتیشی:داوامان کردوە پێنج ھەزار ئۆتۆمبێلمان بۆ دابین بکات لەجۆرەکانی کرۆلا ولاندگرۆز وھەموو جۆرەکانی دیکە کە ئێستا لەبازار ھەیە.

ئەحمەد گەرمیانی ئەوەشی خستە روو،بەپێی ئەو گرێبەستە دوو شێوە فرۆشتن ھەیە بۆ مامۆستایان ئەویش شێوازی نەقدوشێوازی قیست ھەیە ئەوەی بەنەقدە پێویستە لە بازار ھەرزانتر بێت کە دەفرۆشرێت وئەگەر مامۆستا بە قیست بیەوێت بانکی جیھان ھەیە کەسەر بە کۆمپانیایی جیھانە وبانکێکی ئیسلامیە وبەپێی ئاینی ئیسلام مامەڵە دەکات ئۆتۆمبێل بە قەرز دەداتە مامۆستایان وقازانجەکەشی ئێستا لەبازار14%،بەڵام ئێمە ھەوڵ دەدەین قستەکە کەم بکرێتەوە بۆ نیوەی ئەو قیستە، بۆنمونە ئەگەر مامۆستا ئۆتۆمبێلێک بەقستی سێ ساڵ وەرگرێت پێویستە نزیکە 20ھەزار دۆلار نرخەکەی کەمتر بێت لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە .

گەرمیانی راشیگەیاند:داواکاریەکی دیکەمان کردوە کە تاپۆ لەمامۆستا وەرنەگیرێت لەکاتی کرینی ئۆتۆمبێل بەقیست ،چونکە زۆرێک لەمامۆستاکان خانووی خۆیان نیە یاخود خانووەکانیان تاپۆنیە،بۆیە لەسەر مووچەکەی یاخود مامۆستایەکی دیکە ببێتە کەفیل وئۆتۆمبێلەکەی پێبدرێت.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی گوردستان گوتیشی:لەئێستادا نوسراوێکمان ئاراستەی کۆمپانیایی جیھان کردوە، بۆ ئەوەی کۆمپانیایی تیۆتا ئاگاداربکاتە پێنج ھەزار ئۆتۆمبێلمان بۆ دابین بکات وخەریکی ریکەوتنین لەگەڵیان لەبارەی نرخ وشێوازی پێدانی بەقیست ونەقد .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ھەوڵدەدەین لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش کە نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێلمان بۆ کەم باتەوە یاخود کومرگ لەسەر کۆمپانیاکە کەم بکاتە دواتر ئەو کۆمپانیایە ناچار دەبیت پارەکەمان بۆ بگەرێنێتەوە،بۆئەوەی نرخی ئۆتۆمبێلەکان کەمتر بێت ومامۆستا زیاتر سودی لێوەرگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار