٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی دادوەری: دادوەران و فەرمانبەرانی دادگا بۆیان نییە لێدوان بدە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info / ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە كە تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی ئەنجومەنەكە وتەبێژێكی نوێی دەستنیشان كردووەو لەمەبەدوا هیچ دادوەر و فەرمانبەرێكی دادگا بۆی نییە بەناوی ئەنجومەنی دادوەری لێدوان بدات.

لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست KDP.infoكەوتووە تیایدا هاتووە" ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژێكی نوێ ده‌ستنیشان كرد. له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌ بڕیارێك، به‌ڕێز دادوه‌ر(ئومێد موحسن حمدامین) وه‌ك وته‌بێژی نوێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌جیاتی دادوه‌ر (دادیار حه‌مید سلێمان) وته‌بێژی پێشووی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ده‌ستنیشان كرا.
له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ دوای ده‌ستنیشانكردنی وته‌بێژی نوێ، دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی دادگا بۆیان نیه‌ لێدوان بده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌ی دادوه‌ری و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رپرسیار نیه‌ له‌ هیچ لێدوانێك، به‌ڵكو خۆیان به‌رپرسیارن له‌ گوازرشت كردن له‌بیرو بۆچوونی خۆیان.  

هەواڵی پەیوەندیدار