٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مووچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی مووچەی مامۆستایان دابەشبکرێت.

رەشید تاھیر بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی ئەو خشتەی بۆ دابەشکردنی مووچە دانراوە ، بڕیاریان داوە وەکو وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە سبەی رۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایان دابەش بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ،کە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بڕیاریداوە ئەگەر تاوەکو پێنجی ئەم مانگە مووچەی مامۆستایان خەرج نەکرێت ،مانگرتنی سەرتاسەری لە سێ وانە رادەگەینن لەناوەندەکانی خوێندن.

هەواڵی پەیوەندیدار