بڕیاردەری لیژنەی ئابوری: بەپێی پڕۆژە یاسای خانەنشینی پەرلەمانتاران بە25%مووچەکەیان خانەنشین دەکرێن

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،بەپێی پڕۆژە یاسای نوێی خانەنشینی پەرلەمانتارانیش بەھەمان شێوەی فەرمانبەران خانەنشین دەکرێن.
مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بەپێی پڕۆژە یاسای خانەنشینی کە لەلایەن پەرلەمان پەسەندکراوە،پەرلەمانتارانیش بەھەمان شێوەی فەرمانبەران مافی خانەنشینیان ھەیە وخانەنشین دەکرێن بە25%مووچەکەیان.
مەحما خەلیل گوتیشی:لەو پڕۆژە یاسایە مافی ھەموو کەسێک تێدا دراوە،بۆیە ئەستەمە ئەگەر لیستی دەولەتی قانون تانەش لەو پڕۆژە یاسایە بدات سەرکەوتووبن.
خەلیل رونیشیکردەوە،زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بەو پڕۆژە یاسایە داوە،کە لیستی دەولەتی قانونیش بەشێک بوون لەو پەرلەمانتارانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،لیستی دەولەتی قانوون بەنیازە تانە لەو پڕۆژە یاسایە بدات ،لەبەر ئەوەی برگەیەکی تێدایە وبەپێی ئەو برگەیە پەرلەمانتارانیش بەھەمان شێوەی فەرمانبەران خانەنشین دەکرێن بە 25%مووچەکەیان.




