منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له هوڵی شیراتۆن و به‌به‌شداری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان رێكخراوی یۆنسێف له ورك شۆپێكدا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له عێراق رێكخست .
له‌و ورك شۆپه‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌كادیمی به‌شداربوون ، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنن واته دابراون له خوێندن یانیش له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندیان به‌خوێندنه‌وه نه‌كردووه كرا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلانی په‌روه‌رده‌یی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار ئاماره‌كانی هه‌رێم و عێراقیان خسته‌ڕوو ، دواتر به‌شداربووان بۆ گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه دابه‌شكران بۆ سه‌ر چه‌ند گروپێك .
گروپی قۆناغه‌كانی باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگه تاوتوێی رێگاكانی زیادكردن و په‌یوه‌ندیكردنی منداڵانیان كرد ، كه وه‌ك دیاره منداڵان كه‌متر ده‌نێردرێنه ئه‌و قۆناغه له به‌رامبه‌ر قۆناغه‌كانی دیكه‌ی خوێندن ، دوو گروپی دیكه‌ش راسپێردران كار له‌سه‌ر قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له پۆله‌كانی 1 تا 6 و پۆله‌كانی 7 تا 9 و گروپێكیش بۆ قۆناغی ئاماده‌یی بكه‌ن .
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند ئامارێكیان خسته‌ڕوو تێیدا رێژه‌ی په‌یوه‌ندی كردن له قۆناغی 1تا6 ی بنه‌ڕه‌تی له هه‌رێم %95 ، به‌ڵام سنووری پارێزگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ند 89% ، هه‌روه‌ها له قۆناغی 7تا9 له هه‌رێم رێژه‌ی په‌یوه‌ندیكردن 88.5% و له سنووری پارێزگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ند 73.4% یه .
جێی باسه،ئه‌م پرۆژه نێوده‌وڵه‌تیه ئێستا له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا MENAله لایه‌ن رێكخراوی یونسێفه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.




