ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مووچه‌ی چوار مانگی به‌سه‌ر 4000 منداڵانی بێ باوكدا دابه‌شكرد

له‌درێژه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مووچه‌ی چوار مانگی به‌سه‌ر 4000 منداڵانی ئازیزدا دابه‌شكرد.
پرۆژه‌ی چاودێرانی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی به‌سه‌ر منداڵانی بێباوك، هه‌ستا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی چوار مانگی كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو به‌سه‌ر 4000 منداڵانی بێباوكدا له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و گه‌رمیان و سلێمانی، كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته قۆناغی دووه‌می كوردستانه‌و تایبه‌ته به باوانكردنی منداڵان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندان و كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنه‌كه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به‌مشێوه‌یه بوو: له شاری هه‌ولێر 1240 ئازیز و له دهۆك 864 ئازیز و له گه‌رمیان 795 ئازیز و له‌شاری سلێمانیش 1100 منداڵی بێباوك له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی چوار مانگ سوودمه‌ندبوون كه بۆ هه‌ر ئازیزێك بڕی (200$)ی ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكرابوو، كه كۆی گشتی منداڵانی سوودمه‌ند له قۆناغی دووه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه نزیكه‌ی 4000 منداڵ له‌خۆده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: به‌شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئازیزان (منداڵانی بێباوك) له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خاوه‌نكارو خێرومه‌ند و كه‌سایه‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان تێداكردووه‌و منداڵانیان باوانكردووه، شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئازیزانیش به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه هه‌ر چوار مانگ جارێك مووچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و بۆ هه‌ر ئازیزێك (200$) دۆلار ته‌رخانكراوه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
