شەڕ لە حەلەب بەردەوامە و لە نێو 24 کوژراودا 4 منداڵ هەن

حەلەب - KDP.info/ شەڕ لە شاری حەلەبی سوریا بەردوامە و ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سڤیل بەرزدەبێتەوە . چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ لە سوریا لە شاری حەلەب بە KDP.infoراگەیاند: رۆژانە فرۆکەکانی سوپای رژێمی سوریا هێرش دەکاتە سەر شاری حەلەب و بۆردمانی دەکات و بۆ هۆیەوەش دەیان خانووی هاووڵاتیان بەر ئەو هێرشانە کەوتوون رووخاون ، مستەفا سولتان چا؛اکوانی مەدەنی لەرێگای سکایپەوە هەروەها ئەوەشی راگەیاند : لە چەند رۆژی رابردوودا 24 هاوڵآتی سڤیل کە لەنێوانیاندا 4 منداڵ هەن بە هۆی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی سوریاوە کورژراون، رەوشەکەش بەرەو خراپی دەچێت، ئەو چاڵاکوانە گووتیشی: لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردووەو تا بە ئەمرۆ دەگات بەهەزاران بەرمیلی پر لە تەقەمەنی لەرێگای فرۆکەکانەوە بەسەر شاری حەلەب بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆنترۆلییان کردووە فرێدراوە . سەدان کەسیش تاوەکۆ ئەمرۆ کوژران و بریندار بوونە ، مستەفا گووتیشی . هەرچەندە شوێنی چەکدارانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دیارە، بەڵام زۆربەی جار هێلێکۆپتەرەکانی رژێمی بەشار ئەسەد شوێنی هاووڵاتیانی حەلەب دەکاتە ئامانج و بۆردوومانیان دەکات، بەهۆیەوەش تائێستا 500 هەزار کەس لە ترسان روویان لە سنووری تورکیا کردووە و حەلەبییان جێهشتووە .




