٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەتحوڵا گولەن لە دادگا سکاڵا لەسەر ئەردۆغان تۆمار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە  -  KDP.info/ فەتحولا گولەن سەرۆکی جەماعەتی گولەنییەکان لە تورکیا داوای 100 هەزار دۆلاری وەک قەربووکردنەوە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا کرد لەبەرامبەر ئەو زیانانەی کە لەماوەی رابردوو بە هۆی ناو زڕاندنی لە میدیاو دادگاکان پێگەیشتووە . پارێزەری فەتحوولا گوولەن بۆ رۆژنامەی حوریەتی تورکی رایگەیاند: داوایەکییان پێشکەش بەداگای تورکیا کردووە لەدژی  سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ ئەوەی قەربووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە پێشتر بەهۆی هێرشی  ئەردۆغانەوە بۆ سەر  بەرژەوەندی گولەنییەکان لە تورکیا کردوویەتی . نور بەیرق پارێزەری فەتحوڵا گولەن گووتیشی ئەردۆغان لە  17 – 20  مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو  داوایەکی لە دادگا تۆمار کرد .بەبیانووی ئەوەی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی نزیک لە گولەنییەکان دەستاین لە گەندەڵیی هەیە  دواتر دەرکەوت کە ئەمە دوور بوون لەڕاستی  و تەنها مەبەستی سەرۆک وەزیرانی تورکیا  لەم پرسە بۆ ناوزڕاندنی جەماعەتی گولەنییەکان بووە ، بۆیە ئێستا بە پێویستی دزانین لەدادگای ئەنقەر داوایەک لەدژی ئەردۆغان تۆمار بکەین و داوای قەربووی ئەو زیانە بکەینەوە کە بەهۆی تۆمەتی ناڕەوای ئەردۆغان  بەر جەماعەتی گولەنییەکان کەوتووە .

هەواڵی پەیوەندیدار