موسڵ..دوو ئافرەتی ئاوارەی سوری کوژران وتەرمی ئەفسەرێکی کوردیش دۆزرایەوە.

موسڵ_تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،بەیانی ئەمڕۆلەپارێزگای موسڵ دوو ئافرەتی ئاوارەی سوری لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژران ودوێنێش تەرمی ئەفسەرێکی کورد دۆزرایەوە.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:بەیانی ئەمڕۆ لە گەرەکی قودسی شاری موسڵ دوو ئافرەتی ئاوارەی سوری لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقیان لێکراودەست بەجێ گیانیان لەدەست دا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:گومان دەکرێت ئەو دوو ئافرەتەی کوژراون کوردی سوریابن،بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوەتی روون نەبۆتەوە.
مەموزینی رونیشیکردەوە،پێش چەند رۆژێکیش ئەفسەرێکی کورد بەناوی فازل کە خەلکی زومارە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو رفێندرابوو،دوێنێ تەرمەکە دۆزرایەوە.




