داود ئۆغلۆ: لەنیو خاکی سوریا شەڕی گرووپی داعشمان کردووە

میونخ - KDP.info/ ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ له کۆنفڕانسی ئه‌منی مونیخ ڕایگه‌یاند که هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ناچار بوونه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش له سنووری سووریا به‌ره‌و کاروانێکی ئه‌و گرووپه ته‌قه بکه‌ن. که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN Turk، بڵاویکردەوە که ئە‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که بەسەردانێک لە ئه‌ڵمانیایە له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سووریا گوتی: ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوە لەبارەی کێشەی سوریاوە دان به‌خۆدا بگرین به‌ڵام ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن که هه‌ڕه‌شه‌کان له نێزیکبوونه‌وه‌دان بۆ تورکیا و هه‌ر بۆیه سوپای تورکیا ناچاربوونە له سنووری سووریا به‌ره‌و کاروانێکی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ته‌قه بکەن و هه‌ڕه‌شه‌کان له ئێمه نێزیک ده‌بنه‌وه و بێگومان به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرسیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م که‌شه و ئه‌م بۆشاییه لێکه‌وته‌ی شێوازی حوکمڕانی ئه‌وه. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی لەسەر ئەوەش کرده‌وە که کاتی ئه‌وه هاتووه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵسێ به جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی گووتیشی ته‌نیا 5 له‌سه‌دی چه‌که کیمیاییه‌کانی سووریا ڕاده‌ستی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کراوه و هێشتاکه سوپای ئه‌و وڵاته بڕێکی زۆر چه‌کی کیمیایی له ده‌ست دایه.




