٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وردەکاری پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی پەسەندکردو بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە خزمەتی پێشمەرگاتیش ھەژماردەکرێت و کەمترین مووچەی خانەنشینی 400ھەزار دینار دەبێت .

لانە محەمەد  ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان  بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرد کە لە33مادە پێکدەھات کە چەندین خالی باشی تێدایە،لەوانە خزمەتی پێشمەرگە ھەژماردەکرێت وھەر ئافرەتێکیش 15سالی خزمەتی تەواوکردبێت وخاوەن سێ منداڵ بێت دەتوانێ خۆی خانەنشین بکات .

لانە محەمەد گوتیشی:ھەر فەرمانبەرێک تەمەنی بگاتە 63ساڵ خانەنشین دەکرێت ،بەڵام ئەگەر ئەو فەرمانگەی لێی کاردەکات پێویستی پێی بێت دەتوانی سێ سالی بۆ زیاد بکات واتا بگاتە بکاتە تەمەنی 66ساڵی ئەو کات خانەنشین بکرێت.

محەمەد راشیگەیاند:ھەرکاتێک ئەوپڕۆژە یاسایە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندکرادەچێتە واری جێبەجێکردنەوە ولە1/1/2014بۆیان ھەژمار دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار