٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشواق جاف: پەرلەمانی عێراق خزمەتی پێشمەرگایەتی بۆ مووچە پەسەند كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ نوێنەرێكی كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق خزمەتی پێشمەرگایەتی و ساڵانی خزمەتی ئەوانەی لەدامەزراوەكانی سەربەحكوومەتی عێراقن لەهەرێم بۆ مووچەكەیان پەسەند كرد.

ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف بە KDP.infoی راگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خزمەتی پێشمەرگایەتی و ساڵانی خزمەتی ئەو كەسانەی لەدەزگاكانی سەربەناوەنددان لەهەرێم پەسەند كرد بەمەبەستی هەژماركردنی ئەو خزمەتە بۆ بەرزكردنەوەی مووچە و سەرەمووچە و خانەنشینی.

ئەوەشی گوت: بەپێی ماددەی 19ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، هێزی پێشمەرگە و ئەوانەی سەربەحكوومەتی ناوەندین لەهەرێمی كوردستان خزمەتی ساڵانی پێشتریان بۆ هەژمار دەكرێ لەبەرزكردنەوە و سەرەمووچە و خانەنشینی، كەوابوو هەموو پاسەوانی سنوور و گومرك و هێزی ناوخۆ دەگرێتەوە، هەروەك ئەوانەشی لەحكوومەتی ناوەندی دەچن بۆ حكوومەتی هەرێم ئەو خزمەتە لەحكوومەتی هەرێم بۆیان هەژمار دەكرێ.

رونیشیكردەوە، لەماددەی 19ی ئەم یاسایە باس لەوە دەكا ئەوانەی لەچوارچێوەی فەرمانی دەسەڵاتی هاوپەیمانی ژمارە 91 بۆ ساڵی 2004دا باسی هێزی سەربازی و ملیشیای كردووە، ناوی پێشمەرگە لەژێر خانەی سەربازی هاتووە.

باسی لەوەش كرد، ئەوەی پێویستە تێبینی بكرێ ئەو بڕە پارەیەی پێشتر مانگانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمووچەكەیانی بریوە بۆ خانەنشینی ئەو بڕە رادەستی حكوومەتی ناوەندی دەكات.

یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لەئێستادا زیاتر لە 3 ملیۆن عێراقی دەگرێتەوە، كەبەپێی یاساكە كەمترین مووچە 400 هەزار دیناری عێراقی دەبێ. 

هەواڵی پەیوەندیدار