ئەوشەپۆڵە بەفروبارانەی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەوشەپۆڵە بەفروبارانەی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتە وە تاوەکو سبەی دوای نیوەڕۆبەردەوام دەبێت.
فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێرکاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لەدەریایی سپیەوە رووی لەھەرێمی کوردستان کردوە ،بەم ھۆیەوە شەپۆڵێکی بەفروباران ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە وتاوەکو سبەی دوای نیوەرۆ بەردەوام دەبێت ودواتر کەش وھەوا ئاسایی دەبێتەوە.
فازل ئیبراھیم گوتیشی:ئەو بارستەھەوایەی کە ماوەی دوو رۆژە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە وبۆتە ھۆی ئەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر دابەزن وئەم بارستەھەوایەش بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی ھەینی.




