کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێدانی بڕوانامە لە قوتابخانە نێوەدەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستا باپیر بکر بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئەھلییەکان و پەروەردە گشتییەکان وبەڕێوەبەری بڕوانامەکان لە وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پێدانی بڕوانامەکانی نێوەدەڵەتی کە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێمی کوردستان دەبەخشرێت ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا رێنمایی تایبەت بە خوێندنی زمانەکانی (کوردی و عەرەبی) لە ھەموو قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی و بۆ ھەموو قوتابی و خوێندکارێکی کورد یان بیانی و چۆنییەتی ھەژمارکردنی نمرەکانیان لەم وانانەدا تاوتوێ کران.
جێی باسە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان 30قوتابخانەی نێودەوڵەتی ھەیە، کە قوتابییەکانیان لە 44وڵاتی بیانییەوە ھاتوون و لەم قوتابخاانە دەخوێنن.




