بەشێك مامۆستایانی سلێمانی مانیان گرت

سلێمانی - KDP.info/ دوای ئەوەی كە مامۆستایانی سلێمانی دوا مۆڵەتیان بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان دابوو بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگانەكەیان كە ماوەی هەشت رۆژە دواكەوتوو؛ ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان كرد و نەچوونە پۆڵەكانەوە.
هەروەها لە چەند قوتابخانەیەكیش مامۆستایان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای خەرجكردنی مووچەكانیان كرد.
پێشتریش لە راگەیەندراوێكدا وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمیان ئاگاداركردۆتەوە و لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.
دوێنێ شەممە لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی دووشەممە سەرجەم مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن، ئەمەش وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان.




