٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق ئازادكردنی‌ شاری رومادیی‌ راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

رومادی - KDP.info/ وەزارەتی‌ بەرگری‌ عێراق ئازادكردنی‌ شاری‌ رومادی‌ سەر بە پارێزگای‌ ئەنباری‌ لە چەكدارەكانی‌ سەر بە دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لە عیراق و شام ناسراو بە داعش راگەیاند، ئەو گروپەش هەواڵەكەی‌ رەتكردەوە و جەختی‌ لەوە كردەوە كە رووبەڕووبوونەوەكان بەردەوامن.

وەزارەتی‌ بەرگری‌ عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە هێزەكانی‌ سوپا و هێزەكانی‌ پۆلیس و خێڵەكان، لە هەڵمەتێكدا كە لە دوێنێوە دەستیان پێكردووە دواهەمین مۆڵگەی‌ چەكدارەكانی‌ سەر بە دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لە عیراق و شام ناسراو داعشیان لە شاری‌ رومادی‌ رزگاركردووە.

هاوكات هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزە چەكدارەكانمان بە پشتیوانی‌ راستەوخۆی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ و بە هاوكاری‌ ئەندام و شێخی‌ خیڵەكانی‌ ئەنبار و پۆلیسی‌ ناوخۆیی چەندین پرۆسەی‌ سەربازی وردیان لە شاری‌ رومادی‌ ئەنجام داوە و توانیویانە لە ناوچەی‌ یاریگای‌ رومادی‌ زیاتر لە 50 تیرۆریستی‌ سەر بە داعش بكوژن و 135 بۆمبی‌ چێنراو پوچەڵ‌ بكەنەوە و 7 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی بۆمبڕێژكراو تێكبشكێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار