مه‌حموود عوسمان: رێگای چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا دادگای فیدراڵە

بەغدا - KDP.info/ نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی کوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای له به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا کرد بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانیان له بواری نه‌وت و یاسای بنه‌ڕه‌تی بچنه به‌رده‌م دادگه‌ی فیدڕاڵ. ئەم هەنگاوەشی بەتاکە چارەسەر زانی ، مه‌حموود عوسمان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هەواڵی سۆمه‌رییه نیوز گووتی: ڕیشه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هۆی نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گازه، ئەم کێشەیەش گرێدراوی چەندین کێشەی دیکەیە کە هەر لایەک خوێندنەوەیەکی بۆ پرسەکە هەیە. ئەو ئەندامەی پەرلەمانتارە کوردستانیەی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌شی دا که کێشه و ناکۆکییه‌کانی دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پرسه‌کانی نه‌وت و گاز که‌ڵه‌که بووه و باشتره بۆ چاره‌سه‌رکردنیان دادگه‌ی فیدڕاڵ حه‌که‌م بێت لە نێوان هەردوولا دا . مەحمود عوسمان گووتیشی: ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌م پرسه و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته‌کانی واشنتۆن له‌سه‌ر کێشه‌کان و هه‌ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان کێشه‌که‌ی قووڵتر کردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌رده‌وامیی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن.




